وەرزشوانێکی بۆکانی لە گرتنگە ئازاد کرا

12:14 - 13 بەفرانبار 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، وەرزشوانێکی بۆکانی بە ناوی "واحید ئیبراهیمیان" کوڕی محەمەدئەمین و خەڵکی شاری بۆکان، پاش چوار مانگ و ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە شاری تاران، ئازاد کرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە شاری تاران کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕاشی گەیاند: "ئەو وەرزشوانە پاش ئازادبوونی گەڕاوەتەوە بۆ شاری بۆکان".

 ئەو سەرچاوەیە اهوکات ئەوەشی خستە ڕوو: "هێزە ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە ئەو وەرزشوانە کوردەیان، بە هەڵە گرتووە".

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکان لە تاران بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی واحید ئیبراهیمیان وەرزشوانی کوردە و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەریان کردبوو.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان، پاش پشکنینی ماڵی ئەو وەرزشوانە کوردە، دەستیان بەسەر هێندێک کەرەستەی کەسی وەکوو لەپ‌تاپ و موبایلدا گرتبوو.