وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانی پلەی بەرزیان بە دەست هێنا

14:38 - 21 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانانی کورد، لە کێبڕکێی جیهانیی وەرزشە ڕەزمییەکان، کە لە شاری ئیستامبوول لە وڵاتی تورکیەدا بەڕێوە چوو، سەرکەوتنیان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانانی کورد، لە کێبڕکێی جیهانیی وەرزشە ڕەزمییەکان، کە لە لایەن کۆنفێدراسیۆنی جیهانی IFAO کە لە شاری ئیستامبوولی وڵاتی تورکیە بەڕێوە چوو، توانیان بە سەرکەوتووی پلەکانی یەکەم و دووهەم ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.

\"\"هەواڵنێری کوردپا لە شاری ئیستامبوول ڕایگەیاند: لەو کێبڕکێیەدا، حوسێن بەهامین تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان ڕێکوردی جیهانیی\"بۆکس\"، توانی لە چوار کاتژمێردا، ٥٠ هەزار و ١ زەربە لە کیسەی بۆکس بدات و ڕێکوردی جیهانی بشکێنێت. ئەم وەرزشوانە کوردە، بۆ هاوخەمی لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان، ئەم ڕێکوردی بە دروشمی \"کرماشان هاوخەمتین\" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە تورکیە، هەروەها لە کێبڕکێی جیهانی \"کۆنگ فۆ تۆوا\" کە لە شاری ئیستامبوول بەڕێوە چوو، وەرزشوانانی کورد پلەکانی یەکەم و دووهەمیان بەم چەشنە خوارەوەیە:

حامید فەلاحی، سەجاد ڕەزایی، فەرهاد مورادنژاد، یاسر ئەمیرحوسێنی، مێهدی کەریمیان، کامبیز مورادی و بێهزاد ڕەحیمی پلەی یەکەم و حەمید ڕەزا غیاسوەند و ئارام مورادی، پلەی دووهەم.

لەو کێبڕکێیەدا، عەباس زەندی وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی وڵاتی تورکیە وەکوو ئەندامی کۆمیتەی داوەران دەعوەت کرا.

هەروەها کچەکەی بە ناوی \"کوردستان زەندی\" کە یەکێک لە بەشداربووانی ئەو کێبڕکێیانە بوو، لە ئاستی تەمەنی مێرمنداڵان لە بەشی کۆنگ فۆ تووا توانی پلەی یەکەم و میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێ جیهانییە، لە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی یەک حەوتوو درێژەی کێشا.

\"\"
وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانی پلە بەرزیان بە دەست هێنا


\"\"
وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانی پلە بەرزیان بە دەست هێنا