وەرزشوانانی کورد لە سەرکەوتنەکانیان لە ئاستی ئێراندا بەردەوامن

19:50 - 12 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی کێبڕکێ وەرزشییەکان لە ئێراندا، وەرزشوانانی کورد توانیان بە سەر ڕەقەبەراکانیان سەرکەون و میداڵی سەرکەوتن لە مل بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەزشوانێکی خەڵکی شاری چڕداوڵ لە پارێزگای ئیلام، توانی پلەی یەکەم لە وەرزشی زۆرانبازیی ئازاد لە ئاستی ئێراندا بە دەست بێنێ.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کورد مۆحسێن سەفەری ڕاگەیەنراوە.

لەو کێبڕکێیەدا ٨٦ وەرزشوانی زۆرانباز لە ١٠ پارێزگای ئێراندا بەشدار بوون و لە شاری خۆی، سەر بە پاڕێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ١٢٠ کیلۆدا بە بەدەست هێنانی میداڵی زێر، توانی پشکی بەشداری لە کێبڕکێی نەتەوەیی ئێران و کێبڕکێی نێونەتەوەیی کاپی\"شاهد\"ـی بە دەست بێنێ.

هەروەها تیمی زۆرانبازیی ئازادی شاری ئیلام، پلەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیەی بە دەست هێنا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، پەریناز ئیبراهیمی ڕێکورداری سێهەمین فڕێدانی چەکوچی (چکش) بە هاویشتی ٥٠ میتر و ١٢ سانتیمێتر پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و ڕێکوردی فڕێدانی چەکوچی لە نێو ژنانی ئێراندا بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.