وەرزشوانانی کورد لە تۆمار کردنی سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

20:28 - 8 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی وەرزشوانی کرماشانی بۆ ئۆردووی تیمی نەتەوەیی گەورەساڵان لە ئێران بانگهێشت کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"سالار غوڵامی\" و \"پووریا ئەمیری\"، دوو وەرزشوانی ڕشتەی \"بۆکس\"ن کە پاش سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانیاندا، بۆ ئۆردووی تیمی نەتەوەیی ئیڕان بانگهێشت کراون، بۆئەوەی لە کێبڕکێیەکانی داهاتوودا کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت بەشداری بکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لاوێکی دیکەی کرماشانی بە ناوی \"ئەمیرمحەممەد فەتاح پوور\" بۆ ئۆردووی تیمی نەتەوەیی ئێران لە بەشی \"ئێسلالۆم\"ی پیاوان بانگهێشت کراوە.

لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.