وەرزشكارێكی كوردی كرماشانی لەلایەن بەرپرسانەوە پەراوێز خراوە
14:08 - 26 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی كرماشانی كە خاوەنی مداڵی ئاسیایی لەبواری وەرزشی \"بۆكس\"دایە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی كرماشانەوە پەراوێز خراوە.
فرووتەن گوڵئارا ماوەی ١٢ ساڵە ئەندامی تیمی میللی بۆكسە و بەوتەی خۆی هەتا ئێستا هیچ ناوەند و بەرپرسێكی شاری كرماشان ئاوڕی لێنەداوەتەوە.
فرووتەن گوڵئارا ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەكێشی ٦٠ كیلۆدا توانیومە بە سەر سەرجەم ركابەرەكانمدا سەر بكەوم و پلەی یەكەمی ئێرانم بەدەست هێناوە.
ئەو وەرزشكارە كوردە گوتووشیەتی، بەرچاوتەنگی هێندێکلە بەرپرسان دوای سەركەوتنم لە رەكابەرییەكانی ئوردۆن وای كرد كە لەتیمی میللی دەربكرێم.
گوڵئارا جەختی لەوەش كردۆتەوە، هەتا ئەو جێگایەی بتوانم وەرزشی بۆكس درێژە پێدەدەم و سەرقاڵی ئەوەم كە خۆم بۆ ركابەرییەكانی كورەی باشوور ئامادە بكەم.
فرووتەن گوڵئارا ماوەی ١٢ ساڵە ئەندامی تیمی میللی بۆكسە و بەوتەی خۆی هەتا ئێستا هیچ ناوەند و بەرپرسێكی شاری كرماشان ئاوڕی لێنەداوەتەوە.
فرووتەن گوڵئارا ماوەی ١٢ ساڵە ئەندامی تیمی میللی بۆكسە هەتا ئێستا هیچ ناوەند و بەرپرسێكی شاری كرماشان ئاوڕی لێنەداوەتەوە
ئەو وەرزشكارە كوردە بە یەکێک لە هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی ئێرانی راگەیاندووە؛ دوای ئەوەی لەركابەرییەكانی ئاسیا توانیم مداڵی \"زێو\" بەدەست بێنم، لەتیمی میللی لابردراوم و لەپاش ئەو سەركەوتنە هیچ بایەخێكم پێنەدراوە\".فرووتەن گوڵئارا ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەكێشی ٦٠ كیلۆدا توانیومە بە سەر سەرجەم ركابەرەكانمدا سەر بكەوم و پلەی یەكەمی ئێرانم بەدەست هێناوە.