وەرزش وانانی كورد شەش مدالی زێڕیان بە دەستهێنا

16:22 - 23 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ماڵپەڕی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، وەرزشكارانی كوردی یانەی میللی\"كونگ فو\"ی ئێران 5 مدالی زێڕییان بۆ پارێزگاكانی ئیلام و كوردستان و بە دیاری هێنا.

كێبركێی \"كونگ فو\"ی گەورەساڵان لەسەر ئاستی قارەمانیەتی نێودەوڵەتیی لە رۆژەكانی 18هەتا 20‎ی خەزەڵوەر لە شاری شیراز بە بەشداریی 43 وڵات لە سەرانسەری جیهان، بەڕێوە چوو و یانەی میللی ئێران بە بەدەست هێنانی 8 مدالی زێڕ پلەی یەكەمی ئەو كێبەركیانەی بە دەست هێنا.

ئەمیر رەزا فەیزی، ئەفشین شێخ ئەحمەدی و حوسێن كەرەمی سێ‌كۆنگ فۆكاری پارێزگای كوردستان و قاسم شاكەرەم و محەممەد سادق شەعبانی لە پارێزگای ئیلام توانیان 5 مدالی زێر بە دەست بهێنن.

ئەو وەرزشكارانەی كوردی یانەی میللی ئێران لە كێشی 72 ـ 85 كیلۆ و كێشی ئازاد لەگەڵ بەرامبەرەكانیان كیبەركیان دا و توانیانیان بە سەریاندا سەربكەون.

بە پێی هەواڵی تەكمیلی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وەرزشكارێكی دیكەی كوردیش بە ناوی \"بهزاد بورجی\" خەڵكی كرماشان توانیویەتی مدالی زێڕ بە دەست بهێنێت.