وەدەرنانی 650 كرێكاری كارگەی "شهاب خودرو"
16:25 - 16 خاکەلێوه 2712
كوردپا: 650 كرێكاری گرێبەستیی كارگەی شەهاب خودڕەو بەهۆی كێشە و ئاڵۆزی لەگەڵ لێپرسراوی ئەو كارگەیە، لەسەر كار دەكراون.
نوێنەری ئەو كرێكارانە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی\"ئیلنا\" رایگەیاندووە، پاش دەرگیری و تێكهەڵچوونی لێپرسراوی ئەو كارگەیە لەگەڵ كرێكاران بۆ ماوەیەك كارگەی بەجێ هێشت و پاش گەڕانەوە بۆ سەر كار بە بیانووی تەكمیل كردنی گرێبەستەكان، زۆربەی كرێكارانی گرێبەستی و رۆژ مزدی لە كار بێبەش كراون و گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
نوێنەری كرێكاران بە ئاماژە بە دەسپێكی ساڵ و گەڵاڵە كردنی دروشمی \"وەبەرهێنانی میللی و پشتیوانی لە كار و سەرمایەی ئێرانی\" رایگەیاندووە: لە كۆی ئەو 650 كەسەی كە لە كار دەركراون، 350 كەسیان رۆژ مزدی و 300 كەسیشیان گرێبەستی بوون كە بەپێی یاسای كار دەبا هەر شەش مانگ گرێبەستەكان تاز بكرێنەوە كە ئەو كارە ئەنجام نەدراوە.
پێشینەی كاری ئەو كریچكارە دەركراوانە 8 هەتا 22 ساڵ بووە كەلە بەشە جۆراوجۆرەكانی وەك وەبەرهێنان، پشتیوانیی ئیداری و خەدەماتیتدا سەرقاڵی كار بوون.
بەپێی هەمان راپۆرت بەشێكی زۆر لەو كرێكارە دەركراوانە سەرلە بەیانیی رۆژی سێشەممە لەبەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامی كۆبوونەوەیەكی ئیعترازییان رێكخستووە و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر كار و مافەكانیان بوون.
ئەمە لە حالێك دایە كە عەلی دێهقان كیا، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری كانوونی شۆراكانی ئیسلامیی كاری پارێزگای تاران وتوویەتی: تێچووی خۆراكی مانگانەی بنەماڵەیەكی كرێكار یەك میلۆن 500 هەزار تمەنە و مووچەی كرێكاران لە ئەمساڵدا بێ لەبەرچاو گرتنی ئەو هەڵاوسانە دیاری كراوە.
شۆرای بالای كار مووچەی مانگانەی كرێكارانی بۆ ساڵی 1391، سێسەد و نەوەد هەزار تمەن دیاری كردووە.
لەلایەكی دیكەوە لێپرسراوی سەندیكای كرێكارانی گرێبەستی، لەو باوەڕە دایە نزیك بە 80%ی كرێكارانی گرێبەست لەژێر هێڵی هەژاری دان.
لەلایەكی دیكەشەوە كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، 21 كرێكاری شیركەتی كشت و سەنعەتی شاری مەهاباد لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە پێیان راگەیەنراوە چیدیكە بۆیان نیە لەو شیركەتەدا كار بكەن و لەسەر كارەكانیان لابراون.