وێنەگرێکی سنەیی خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا

16:31 - 12 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی Dox on the Fox بە دەست هێنا.

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی \"زانیار لوتفی\"، خەڵاتی باشترین وێنەگری، لە فیلمی دێکومێنتاری \"ئاشنگ\"، لە فێستیڤاڵی وڵاتی ئامریکادا بەدەست هێنا.

فیلمی دێکۆمێنتاری \"ئاشنگ\" لە دەرهێنەری محەممەد سادق ئیسماعیلی، باس لە ژیانی ژمارەیەک لە ژنان لە گوندە سنوورییەکانی ئێران و پاکستان دەکات ، کە هاوسەرەکانیان فریوی چەند قاچاخچییەکیان خواردووە و خەریکی جێبەجێکردنی مادەی هۆشبەرن، بەڵام لە داو کەوتوون و مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی کراون و ئەو ژنانە ئەرکی ژیانێکی قورسیان لەو ناوچە بێبەریانەدا، لە ئەستۆدایە.

فیلمی دێکۆمێنتاری ئاشنگ، فیلمێکی ٣٠ خولەکییە و سەرەڕای وەرگرتنی باشترین خەڵاتی وێنەگری، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فێستیڤاڵەشی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

کاری وێنەگری ئەو فیلمە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرمان کراوە.
ڤێستیڤاڵەکە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئاڤریلی ٢٠١٩ لە شاری باتیویا لە ئەیالاتی ئیلینۆ بەڕێوەچووە.

زانیار لوتفی لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی له شاری سنە و دەرچووی کارناسیی سینەما لە زانکۆ هەنەری شاری تارانە.