وێنەگرێکی بانەیی سەرکەوتنی جیهانیی بەدەست هێنا
11:17 - 25 سەرماوەز 2719
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمی وێنەگرێکی بانەیی لە کێبڕکێی جیهانیی "فیلارمونیا"، لە بەشی منداڵان، خەڵاتی تایبەتی ئەو فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا و وەکوو ٢٠ بەرهەمی یەکەم ناسێندرا.
"ئەوین عەباسی"، وێنەگری خەڵکی بانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی "فیلارمونیا"ی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەگرانی "فیلارمونیا"، لەلایەن ئەنجومەنی وێنەگرانی ئاسیایی بە هاوکاریی "فوکوس"، لە وڵاتی قرقیزستان بەڕێوە چوو.
"ئەوین عەباسی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە گوندی شوێی بانەیە و دەرچووی کارناسی ماف لە زانکۆی پەیامی نووری سەقزە.
هەروەها لەو فێستیڤاڵەدا، "میلاد مەولوودی"، وێنەگری سنەیی، خەڵاتی زێڕی FPC فێستیڤاڵی فیلارمونیای لە بەشی خەڵکی، بەدەست هێنا.