وێنەگری منداڵانی قوتابخانەی شیناوێ‌خەڵاتی \"شید\"ی ٢٠١٣ی مسۆگەر كرد

15:54 - 5 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی \"شید\"‌ی ٢٠١٣ بە وێنەگری کۆمەڵە وێنەكانی منداڵانی قوتابخانەی شیناوێ‌بەخشرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەیی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢ی رێبەندان رێوڕەسمی خەڵاتی چوارەمین خولی وێنەگریی \"دیكۆمێنتاری كۆمەڵایەتیی\" ( شید ٢٠١٣) بەڕێوە چوو، کە خەڵاتەكە پێشکەش بە عەبدوڵڵا حەیدەری کرا.

\"18026.jpg\"
خەڵاتی \"شید\"‌ی ٢٠١٣ بە عەبدوڵڵا حەیدەری بەخشرا
ئەو وێنەگرە بە چەندین وێنەی رووداوی قوتابخانەی شیناوێ‌ی پیرانشار، بەشداریی لە چوارەمین خولی خەڵاتی \"شیدی ٢٠١٣\"‌دا كردبوو.

خەڵاتی شید بە واتای( رووناكی)‌یە و خەڵاتێكی سەربەخۆ و زانستیی وێنەگرییە، كە لەلایەن سایتی \"عكس آنلاین\"‌ـەوە بەڕێوە دەچێت.

عەبدوڵڵا حەیدەری لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەی لە گەلەریی (موحسین)ی تاراندا، گوتی: پێم باشە بەرهەمەكان لەفێستیڤاڵێكدا پیشان بدرێن، هەتا منداڵانی قوتابخانەی شیناوی لە خەمۆكی بێنە دەر و هەروەها بۆیان ببێتە یارمەتێكی ماڵیش.

\"18027.jpg\"
میداڵی زیووی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریكا به مەنسوور محەمەدی هونەرمەندی كورد به‌خشرا
سەرلەبەیانی رۆژی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ٣٧ کچە قوتابیی قوتابخانەی سەرەتایی شیناوێ‌، بە هۆی ئاگرگرتنی پۆلەكەیان سووتان و بەو هۆیە دوو قوتابیی بەناوەكانی سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵزادە گیانییان لەدەست داو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

لەلایەكی دیكەوە میداڵی زیووی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریكا لە فێستیڤاڵی ئێسلوونی و دیپلۆمی شانازی ئەو فێستیڤاڵە، میداڵی زیووی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریكابه‌خشرایە مەنسوور محەمەدی هونەرمەندی كورد.

مەنسوور محەمەدی دەرچووی كارناسی باڵای گرافیک لەزانكۆی تارانە و لەحاڵی حازردا وەكوو مامۆستایەک لەزانكۆكان وانە دەڵێتەوە.