وێنەگرانی کورد لە فێستڤاڵی وێنەی تاجیکستان شانازییان تۆمار کرد
15:04 - 21 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە وێنەگرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فێستیڤاڵی وێنەگریی وڵاتی تاجیکستان توانیان خەڵاتی تایبەت بەو فێستیڤاڵە بە دەست بێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە وێنەگرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە فێستیڤاڵی وێنەگریی \"نەورۆزی تاجیکستان\" بەشداریان کردبوو توانیان خەڵات بە دەست بێنن.
لەو فێستڤاڵەدا وێنەگری کورد \"ئومید حەیدەری فەر\" خەڵکی شاری جوانڕۆ توانی شانازییەکی گەورە بۆ وێنەگرانی کورد بەدەست بێنێت.
هەروەها ژمارەیەک لە وێنەگرانی کورد وەک \"ئۆمید فەڕۆخ، مەنسوور ئەحمەدی، سەجاد زولفەقاری، کاوە مەناف زاده، ئۆمید حەیدەری فەر، فەرهاد سەنەندەجی و بێهزاد سۆهرابی\" لەو فێستیڤاڵەدا توانییان خەڵات وەربگرن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وێنەی نەورۆزی تاجیکستان لە ژێر چاودێریی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی هونەری وێنەگریی بەڕێوە چوو.
کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە پەسندکردنی بڕیارنامەیەک ڕۆژی ٢١ی مارس (١ی خاکەلێوە) وەک ڕۆژی \'\'فەرهەنگی ئاشتی\" و ڕۆژی جیهانیی نەورۆز پەسند و لە ڕۆژژمیری خۆیدا تۆمار کرد.
ساڵانە ٣٠٠ میلیۆن کەس لە وڵاتەکانی وەک ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، ئازەربایجان، باقی وڵاتانی ئاسیای نێوەڕاست و قەفقاز، تورکیە، تورکمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان، هێند، ناوچەی باڵکان، ئاڵبانی و مەقدوونیە، کەنارەی دەریای ڕەش و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕۆژی نەورۆز جێژن دەگرن.