ویشك بوونی زۆنگاوەكانی ئیلام/كۆچی باڵندەكان بۆ شوێنەكانی دیكە
16:13 - 6 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: ویشك و لەناوچوونی زۆنگاوە بچووكەكانی پارێزگای ئیلام بەهۆی بەردەوامیی ویشكەساڵی، جیالە خەساری سروشتی، بۆتە هۆی كۆچی باڵندەكان بۆ ناوچەكانی دیكەی ئێران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر، پارێزگای ئیلام یەكێك لە پارێزگا نیوە شێدار و كوێستانییەكانی ئێرانە كە زۆری و جوانیی كوێستان و بەرزاییەكانی سەرنجی هەموو بینەرێك بۆ لای خۆی رادەكێشێ و هەركام لەو كێوانە جوانی و دیمەنی تایبەت بە خۆیان هەیە.
جوانیی سروشتی ئیلام جیالە كوێستان و شاخ و كێوە بڵیندەكانی، بەهۆی بوونی چەندین رووباری وەرزی و هەمیشەیی و چەندین بەنداو گرینگییكەی زۆری هەیە.
پارێزگای ئیلام خاوەنی چەندین زونگاوی بچووكە كە هەرساڵە كۆمەڵێك باڵندەی كۆچەر و خۆجێی لەناو ئەو زونگاوانە دەژین.
یەكێك لە گرینگترین زونگاوەكانی ئیلام زونگاوی \"سیاب دریوش\"ە كەلە باشووری رۆژهەڵاتی شاری مەلەكشایی هەڵكەوتووە و رووبەرەكەی نزیك بە چوار هەزار هێكتار و بەرزاییەكەی دوو هەزار و 740 میتر لە ئاستی دەریا ئازادەكانەوەیە.
ئەم زۆنگاوە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی چوار وەرزی و بە شكڵی بازنەییە و بەهۆی ئەوەی كەلە ناوچەیەكی كوێستانی هەڵكەوتووە، وەك یەكێك لە شوێنە ئێڵاخییەكانی ئیلام دێتە ئەژمار.
بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ویشكەساڵی، ئەم زونگاوە بە تەواوەتی ویشك بووە و باڵندە كۆچەر و خۆماڵییەكانی ئیدی تێدا ناژین و كۆچیان كردووە.
زۆنگاوی \"زەمزەم\" هەڵكەوتوو لە 74 كیلۆمیتریی رۆژهەڵاتی ئیلام، خاوەنی جوانییەكی لەرادەبەدەری سروشتیە كەلە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەبەر كەمیی باران بارین و هۆكارە مرۆییەكان لەناوچوونەوە خەسارێكی زۆری وێكەوتووە و ئێستا بۆتە قووڵكەیەكی بۆگەنیو.
یەكێكی دیكە لە زونگاوەكانی ئیلام زۆنگاوی \"چەكڕ\"ە لە رۆژئاوای شاری ئیلام و لە بەخشی\"بۆڵێ\" و لە ناوچەی چەكر دایە، هەرچەند لە ناوچەی گەرمەسێریی ئیلام هەڵكەوتووە بەڵام هەمیشە ئاوی هەبووە، بەڵام چەند ساڵێكە بەرەو ویشك بوونی یەكجارەكی نزیك دەبێتەوە.
رەزا قاسمی كارناسی ژینگەپارێزی ئیلام لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی میهر، هۆكارەكانی ویشك بوونی زونگاوەكانی ئیلامی بە سێ هۆكاری كەم بوونەوەی رێژەی باران بارین، ویشكەساڵی و كەڵك وەرگرتنی نابەجێ لە سەرچاوە ئاوییەكان و هەروەها گرینگی نەدانی ناوەندە پێوەندارەكان بۆ پاریزگاری كردنیان و نەبوونی رێكارێك بۆ پێشگیری لە ویشك بوونیان وەسف كردووە.