وڵاتی ئێران بۆ جارێکی دیکە بە دووەمین زیندانی گەورەی رۆژنامەنووسان ناسێنرا
13:08 - 22 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: \"کۆمیتەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان\" لە راپۆتی ساڵانەی خۆیدا وڵاتانی \"تورکیە، ئێران و چین\"ی وەک گەورەترین زیندانی هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان ناساند.
رێکخراوی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راپۆرتی ساڵانەی وڵاتی ئێرانی بە ٤٥ رۆژنامەنووسی زیندانییەوە بۆ جارێکی دیکە لە پلەی دووەمی وڵاتانی پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسان ناساند.
لە ماوەی ئەمساڵدا سەرجەم ٢٣٢ رۆژنامەنووس لە وڵاتە جیا جیاکانی ی جیهاندا زیندانی کراون و وڵاتی تورکیە بە ٤٩ رۆژنامەنووسی زیندانییەوە لە پلەی یەکەم دایە.
ئەو کۆمیتەیە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە : حکوومەتی تورکیە بەکەڵک وەرگرتن لە یاسای دژە تیرۆر هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو گرووپانە دەکات کە چالاکییەکانیان قەدەغە راگەیەندراوە.
\"محەممەد عەلی بیراند\" رۆژنامەنووسی خەڵکی تورکیە لە وتوێژێکدا بە هەواڵدەریی \"ئاسۆ شیتدپرێس\"ی راگەیاندووە: حکوومەتی تورکیە هیچ جیاوازییەک لە نیوان ئازادی رادەربڕین و تیرۆریزمدا نابینێ.
لەلایەکی دیکەشەوە وڵاتی چین بە ٣٣ رۆژنامەنووسی زیندانی لەپلەی سێهەمی مەترسیدارترین وڵات بۆ میدیاکاران و رۆژنامەنووسان ناسێنراوە و لە کۆی ئەو رێژەیە ١٩ کەسیان لەسەر نووسینی وتار لەمەڕ کێشەی نەتەوەیی لە \"تەبەت و ئۆیغورستان\" زیندانی کراون.
بەپێی ئەو ئامارە زیاتر لە ١٣٠ رۆژنامەنووس تەنیا بە تاوانەکانی وەک: تیرۆریزم، خەیانت بە وڵات و سێخوڕی زیندانی کراون و بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٥٣ کەس زیادی کردووە.
رێکخراوی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راپۆرتی پێشوتری خۆیدا کە ٣ مانگ لەمەوبەر بڵاو کرایەوە رایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورکیە لە هەر ٣ رۆژنامەنووس ١ کەسیان بەتاوانی پیلان رێژی بەدژی دەوڵەت دەستبەسەر دەکرێ کە ٧٠% ئەو رێژەیە رۆژنامەنووسی کوردی ئەو وڵاتەن.
ئەو رێکخراوە ئاشکراشی کردووە کە ئەو رۆژنامەنووسە کوردانە تەنیا بە هۆی دروست کردنی راپۆرت و پێکهێنانی وتوێژی ئاسایی بەرەوڕووی تاوانی بەو شێوەیە قورس بوونەتەوە و دەوڵەتی \"تورکیە\"ش تاوانی ئەو رۆژنامە نووسانەی ئەندامەتیی لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا رایگەیاندبوو.