كوژراوەكانی شەڕی سپای پاسداران و \"پەکەکە\" لەكامیاران گەیشتە ٧ كەس/ تەكمیلی
17:02 - 3 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: تێكهەڵچوونی چەكدارانە لەنێوان هێزەكانی سوپای پاسداران و پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) لەكامیاران، كوژرانی ٧ كەسی لە هەر دوو لا لێكەوتەوە.
بەپێی هەواڵی تەكمیلیی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، تێكهەڵچوونەكەی رۆژێك لەمەوبەری دەورووبەری ئاواییەكانی كامیاران، كوژرانی پێنج ئەندامی سپای پاسدارانی لێكەوتۆتەوە.
ئەو تێكهەڵچوونە كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە لە نزیك چیای شاهۆ و لە \"رێگەی پلە سوور\" رووی داوە.
هەواڵنێری كوردپا باسی لە گیان لەدەستدانی دوو گریلای پەكەكە لەئەنجامی تەقەی هێزە حكوومیەیكان كردووە و گوتیشی: بنكەی سوپا لە ئاوایی \"لۆن سادات\" دوای ئەو تێكهەڵچوونە سەرجەم زەنجیرە چیای شاهۆی داوەتە بەر گولـلە و سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش ئەو تەقە كردنە بێئامانجە بەردەوام بووە.
بەوتەی شایەتحاڵان، تێكهەڵچوونەكە لەكاتێكدا رووی داوە كە ماشێنێكی نیزامیی ویستوویەتی كەلوپەل بۆ بنكەی سوپای پاسداران لەو ناوچە ببات.
ئەو تێكهەڵچوونە لە نزیك ئاوایی \"لۆن\" و زەنجیرە چیای شاهۆ رووی داوە و هەتا ئێستا شوناسی ئەو ئەندامە كوژراوانەی سپای پاسداران روون نەبۆتەوە.
هەروەها راگەیەنەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانیش خۆیان لەئاشكرا كردنی شوناسی گیان لەدەست داوانی تێكهەڵچوونەكە بواردووە.
رێكەوتی ١٣ی جۆزەردانیش تێكهەڵچوونێكی هاوشێوە لە شارستانی ورمێرووی دابوو.
پەكەكە حیزبێكی ناسونالیستی چەپە كە لە كوردستانی توركیە لەلایەن عەبدوڵڵا ئوجەلانەوە دامەزراوە و لقی كوردستانی ئێرانی ئەو حیزبە بەناوی ( پارتی ژیانەوەی ئازادی كوردستان،\"پژاك\") چالاكیی سیاسی ـ نیزامی هەیە.