كوژرانی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە بەردەوامە
15:00 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاری سەردەشت تەقەی راستەوخۆی هێزی ئینتزامیی كوژران و برینداری دوو هاووڵاتیی كوردی لێكەوتۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە حاڵێكدا كە دوو هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی \"شەریف\" و \"بەختیار یووسف نژاد\" تەمەن 23 ساڵ كە بە ماشێنی شەخسیی خۆیان لە حاڵی تێپەڕ بوون لە جادەی شەڵماش ـ سەردەشت بوون، لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوە و بەختیار هەر لەوێ گیانی لەدەست داوە و ئەو هاووڵاتییەكەی دیكەش بەهۆی بەركەوتنی گوللە لاقی شكاوە.
شایەتحاڵان بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپایان راگەیاندووە، ئەو هێزانە بەبێ هیچ بیانوویەك و هۆكارێكی روون ماشێنی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردەیان داوەتە بەر دەستڕێژ.
ئەو هەوڵەی هێزە ئینتزامییەكان ترس و دڵەڕاوكێی لەلای دانیشتوانی ئەو ناوچەیە درووست كردووە.
دوابەدوای ئەو رووداوە، حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بنەماڵەی \"بەختیار\"یان راگەیاندووە كە رێوڕەسمی پرسەكەی دەبێ زۆر بە بێدەنگی بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئەو هەوڵانەی كە هێزی ئینتزامیی بۆ كوشتنی هاووڵاتیانی كورد دەستی پێكردووە\"بەختیار\" یەكەم كەس نیە كە دەكوژرێ و دوایین هاووڵاتیش نابێت.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 20 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا و بریندر بوون.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 17 هاووڵاتیی گیانیان لێ ئەستێنراوە و 3 دیكەش بریندار كراون.
دیاردەی تەقەكردن لە هاووڵاتییانی كورد لە جادە و ناو شارەكان، بە بەردەوامی هەبووە و لە ماوەی نزیك بە یەك ساڵی رابردوودا زیاتر پەرەی سەندووە و هاووڵاتییان لەو باوەڕەدان هێزە ئینتزامییەكان بەبێ هیچ هۆیەك و لە ئەنقەست دەستڕێژی لە خەڵكی دەكەن.