كوژرانی شارۆمه‌ندێكی مه‌ریوانی له زمانی شایه‌تحاڵێكی ڕووداوهكهوە
14:20 - 23 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: چه‌ند ڕۆژ پاش كوژرانی كاسبكارێكی شاری مه‌ریوان، یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان ڕاستییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه بۆ كوردپا باس ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كاسبكارێكی ناوچه‌ی مه‌ریوان به ناوی جه‌ماڵ ڕاستخانه كوڕی حه‌سه‌ن، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی له‌ده‌ست داوه.
جه‌ماڵ ڕاستخانه ٣٣ ساڵ ته‌مه‌نی بووە و باوكی دوو منداڵی ساواشه كه له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به بیانووی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی فیشكی هێزه‌كانی به ناو \"كاڵای قاچاخ\".
ئه‌م شایه‌تحاڵه له درێژه‌دا به ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپای گوت: \"هێزه ئینتزامییه‌كان بۆ ماوه‌ی ٣ كاتژمێر ئیزنیان نه‌داوه شارۆمهندە كوردەکان کە له شوێنی ڕووداوه‌كه كۆ ببوونه‌وه و ڕۆیشتبوونه خوار جاده‌كه بۆئەوەی جه‌ماڵ كه هێشتا گیانی بە بەرەوە مابوو و هاواری ده‌كرد ڕزگار بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه كاتێ ئه‌م ئیزنه‌یان پێ دراوە كه ئیدی جه‌ماڵ له ژیاندا نه‌مابوو.\"
یه‌كێك له خزمانی جه‌ماڵ به ئاژانسی هه‌واڵی كوردپای گوتووه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو پاش بیستنی ئه‌م هه‌واڵه، زۆر دڵگران بوون و بڕیاریان داوه تۆڵه‌ی خوێنی كوڕه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، ته‌رمی جه‌ماڵ ڕاستخانه پاش ئه‌وه‌یكه گوازراوه‌ته‌وە بۆ پزیشكی دادوەریی سنه، نه‌دراوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به نێونجیگه‌ریی ئومێد كه‌ریمیان، نوێنه‌ری مه‌ریوان له مه‌جلیس ته‌رمه‌كه‌ی ڕادەستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی کراوەتەوە.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كاسبكارێكی ناوچه‌ی مه‌ریوان به ناوی جه‌ماڵ ڕاستخانه كوڕی حه‌سه‌ن، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی له‌ده‌ست داوه.
جه‌ماڵ ڕاستخانه ٣٣ ساڵ ته‌مه‌نی بووە و باوكی دوو منداڵی ساواشه كه له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به بیانووی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی فیشكی هێزه‌كانی به ناو \"كاڵای قاچاخ\".
جه‌ماڵ ڕاستخانه
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی ئه‌م ڕووداوه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له پێوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی كوردپادا ڕایگه‌یاند؛ جه‌ماڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانم به ناوی خالید بووه و پاش ئه‌وه‌یكه باره‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كات، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی فیشه‌كی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه.ئه‌م شایه‌تحاڵه له درێژه‌دا به ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپای گوت: \"هێزه ئینتزامییه‌كان بۆ ماوه‌ی ٣ كاتژمێر ئیزنیان نه‌داوه شارۆمهندە كوردەکان کە له شوێنی ڕووداوه‌كه كۆ ببوونه‌وه و ڕۆیشتبوونه خوار جاده‌كه بۆئەوەی جه‌ماڵ كه هێشتا گیانی بە بەرەوە مابوو و هاواری ده‌كرد ڕزگار بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه كاتێ ئه‌م ئیزنه‌یان پێ دراوە كه ئیدی جه‌ماڵ له ژیاندا نه‌مابوو.\"