كوژرانی 4 كۆڵبەری كورد لە سەردەشت، بووە هۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەت
20:43 - 14 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان لە ناوچەی ئالانی سەردەشت 4 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەست داوە و ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە نیزامییەكان و 4 كەسیان لە یەكتر كوشتووە و 3 كەسی دیكەش بریندارن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 14ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەكانی جێگیر لە بنكەی نیزامیی گوندی \"شێخەسوور\" لە ناوچەی ئالانی سەردەشت دەستڕێژیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كردووە و لە ئەنجامدا 4 كۆڵبەری كورد بوونەتە قوربانی.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، پاش ئەو رووداوە یەكێك لە هێزە نیزامییەكانی بەرامبەر بەو كردەوەیە هەڵوێستی گرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی تێكهەڵچوون لە نێوان خودی هێزەكان كەلە ئەنجامدا چوار كەسیان لە یەكتر كوشتووە و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بە وتەی دانیشتوانی ناوچەی ئالانی سەردەشت و شایەتحاڵان خەڵكی گوندەكانی \"ماراغان و شێخەسوور\" بەو كارەی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ئێستا بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە.
لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی نەبوونی دەرەتانی كار و دەستەنگی بەشێك لە هاووڵاتییان یان لەسەر سنوورەكان بەناچاری سەرقاڵی كار و پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەرین، یان كاڵا و شتومەكی وەك پارچە، كریستاڵ، چایی و... بۆ ناوچەكانی دیكەی ئێران دەگوازنەوە.
ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران بەهۆی بوونی مین، بنكە و پیگەی جوراوجۆری نیزامی، بۆ هاووڵاتییانی كورد لە ئەمنیەت بێبەرین.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە جیا لەوەی كە 4 كۆڵبەری كورد لە ناوچە سنوورییەكان بەهۆی تەقینەوەی مین یان لە سەرما رەق هەڵاتوون، 8 كۆڵبەری دیكە كورد بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراونەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینەی کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لەو رێژەیە زیاترە.
لە كاتی دەستڕێژدا ئەو كۆڵبەرانە لە حاڵەتی تەواو بێدیفاعیدا بوون و تەنیا بە بیانووی هێنان و بردنی باری قاچاخ دەدرێنە بەر دەستڕێژ و دەكوژرێن.