كوژرانی 1606 كەس لە یەك مانگ/كوشتاری بەكۆمەڵ لەناو شەقامەكانی دیمەشق و حەڵەب
17:31 - 12 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریە ئاشكرای كرد، جارێكی تر هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتی سووریە لەسەر سەرشەقامەكان دەستیان داوەتە كوشتارێكی بەكۆمەڵێكی دیكە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت، هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی سووریە دەستیان داوەتە دەستبەسەر كردنی دەیان كەس لە خۆپیشاندەران و لە رۆژانی هەینی و شەممە لەسەر شەقامەكان كوشتار و ئیعدامی بەكۆمەڵی دژبەرانیان دەست پێكردۆتەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت و بە پشت بەستن بە زانیاریی دژبەران ئەو كوشتار و ئیعدامانە زیاتر لە گەڕەكانی ئەلقەدەم، كوفر بوتەنا، و داریا لە شاری دیمەشق و دەورووبەری بەبێ دادگایی ئەنجام دراون.
لە راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریەدا هاتووە، كە حكوومەتی سووریە لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا ئەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵیان دان لە رێگای زەوی و ئاسمانەوە بە شێوەیەكی \"دڕندانە\" داویانەتە بەر هێرش.
پارێزگای حومس لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بە بەردەوامی لەژێر ئاگری تۆپخانە و خومپارە و هێرش و بۆدومانی ئاسمانیدا بووە.
بەپێی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریە یەك مانگی رابردوو لە سووریە زیاترین رێژەی قوربانیی لێكەوتۆتەوە. بەپێی هەمان راپۆرت تەنیا لەم مانگەدا 1606 كەس لە دژبەران بەدەستی هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتی سووریە كژراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریە ئاشكرای كردووە رێژەی قوربانیانی رۆژی رابردووی شارەكانی سووریە گەیشتۆتە 172 كەس كە 13 ژن و 22 منداڵ لەناو كوژراوەكاندا دەبینرێن.
رۆژنامەی بریتانیایی \"تلگراف\" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، هێزەكانی ئەرتشی حكووومەتی سووریە بۆ كوشتاری دژبەران چەكێكی تازە و مەترسیدار و ناستانداردیان بەكار هێناوە.
ئەو رۆژنامەیە نووسیویە: \"بە دانانی چەندین بۆمب لەناو بۆشكەی ئاسنی كەلە مادەی تەقینەوە ئاخنراون و لە رێگای هێلیكۆپێترێوە بەسەر ئەو ناوچانەی كەلە كۆنترۆڵیان دان بەری دەدەنە و بەو هۆیەوە خەڵێكی زۆر دەبنە قوربانی.
بە وتەی دژبەران و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی سووریە لە ماوەی 20 مانگی رابردوودا كە شەڕ و ئاڵۆزی و پشێوی لە سووریە هاتۆتە ئاراوە رێژەی قوربانیان گەیشتۆتە20 هەزار كەس و بە وتەی رۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتە ئەم رێژەیە لە ژومارەی تەواوی ئەو كوشتارەی كە بەهۆی شەڕی عەرەبەكان و ئیسرائیل ئەنجام دراون، زیاترە.
تەواوی ئەو چەك و تەقەمەنی و چەكوچۆڵانەی كەلە ئەنبارەكانی دوو حكوومەتی سووریە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا راگیراون، هەموویان بەدژی خەڵكی سووریە بەكار هێنراون.