كوژرانی 103 كەس لە سووریە/بەردەوامیی شەڕ و تێكهەڵچوون لە دیمەشق
14:00 - 4 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: شەڕ و پێكدادانی قورس لە نێوان دژبەران و هێزە حكوومەتییەكانی سووریە لە ناوەندی شاری دیمەشق بەردەوامە و دوێنێ 103 كەس بوونەتە قوربانی.
تۆڕی راگەیاندنی سووریە سەر بە دژبەرانی حكوومەتی سووریە بڵاوی كردۆتەوە كە شەوی پێشوو تێكهەڵچوونێكی قورس لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزە حكوومەتییەكان لە ناوەندی شاری دیمەشق پایتەختی سووریە رووی داوە.
بەپێ هەمان راپۆرت تێكهەڵچوون و دەرگیری بۆ ماوەی چەند كاتژمێر لبە شەقامی بەغدا لە دیمەشق بەردەوام بووە.
هاوكات تۆڕی مافی مرۆڤی سووریە ئاشكرای كردووە، رۆژی دووشەممە لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە 103 كەس بەدەستی هێزە نیبزامییەكانی حكوومەت بوونەتە قوربانی.
زۆرێك لە ناوچەكانی بەدەست هێزە نیزامییەكان تۆپ و خومپارە باران كراون و بە وتەی دژبەران هەر رۆژە ناوچەیەكی تازە لەو شەرە دەكەوێتە بەر هێرش و تۆپباران.