كوژران و بریندار بوونی كرێكارانی كانگایەكی بەرد لە سەقز
15:16 - 19 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ئەنجامی تەقینەوە لە كانەبەردێك لە شاری سەقز، كرێكارێك گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە 17ی خاكەلێوەی ئەمساڵ، \"عەلیمحەممەد ساڵحی قاتع\" تەمەن 49 ساڵ و كرێكاری دیكە لە ئەنجامی تەقینەوەی مادەی رووخێنەر لە كانەبەردێك لە شاری سەقز كوژاو و بریندار بوون.
ئەو كانە بەردە لە گوندی \"مەڵ قەرەنی\" لە نزیك شاری سەقز هەڵكەوتووە.
بە وتەی سەرچاوە نزیك و ئاگادارەكان هەتا ئێستا لە چەند رووداوی هاوشێوەدا، كرێكارانی ئەو كانگا بەردە گیانیان لەدەست داوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەو كرێكارانە خاوەنی هیچ گەرەنتی و ئەمنیەتی كاری و پشتیوانیی بیمەی كارو ... نین.
ئەو كانە بەردینە سەر بە ئۆرگانە حكوومەتییەكانە و بە شێوەی دڵخواز ئەدرێتە بەڵێندەران، لەم رووەوە لەبەر پێشگرتن لە پەكنەكەوتنی ئەو كانگا بەردە و دەوڵەتی بوونی هیچ چەشنە چاوەدێرییەك بەسەر ئەمنیەتی كاریی كرێكاران و بەتایبەت بیمەدا رەچاو ناكرێت.