كووفی عەنان: رێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان لە سووریە زۆر دژوارە
13:20 - 22 رەشەمه 2711
كوردپا: كوفی عەنان نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە، پاش دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، رایەگەیاند: گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كۆتایی هاتن بە توندوتیژییەكان لە سووریە زۆر ئەستەمە.
كووفی عەنان سكرتێری پێشووی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی یەكشەممە بۆ جاری دووەم سەردانی دیمەشقی كرد هەتا وەكوو نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە، رێكارێك بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە بدۆزێتەوە، قەیرانێك كە نزیك بە یەك ساڵە بەردەوامە و بە وتەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجامی كوشتار و توندوتیژییەكانی حكومەتی سووریە زیاتر لە 7500 كەس بوونەتە قوربانی.
ماڵپەڕی رادیۆ فەردا لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە كووفی عەنان لە دوایین دیداری لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆمەڵێك پێشنیاری بەرچاوی داوەتە سەركۆماری سووریە كە جێبەجێ كردنیان كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر دۆخی ئێستای سووریە دەبێت و رێگا بۆ كۆتایی هێنانی قەیرانەكان خۆش دەكات.
كووفی عەنان ئاماژەی بەوەش داوە تەوەری وتووێژەكانی لە دیمەشق بریتی بوون لە: كۆتایی هێنانی خێرا بە توندوتیژی و كوشتاری خەڵك، دانی مۆڵەتی چالاكی بە گرووپەكانی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتی گەیاندن بەو ناوچانەی خەساریان بەركەوتووە و هەروەها دەست پێكردنی وتووێژ لەگەڵ لایەنی بەرامبەر و دژبەران.
هاوكات لەگەڵ دانوستانەكانی كووفی عەنان و بەشار ئەسەد شەڕ و تێكهەڵوون لە دەورووبەری دیمەشق لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزە دەوڵەتییەكان بەردەوام بووە.
بەردەوام لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەكان لە سووریە رەوتی جیابوونەوەی ئەفسەرانی ئەرتشی سووریە رووی لە زیاد بوون كردووە كە گرووپێكیان بەناوی \" ئەرتشی ئازادی سووریە\" پێكهێناوە كە رایانگەیاندووە: \"ئامانجیان پشتیوانی كردنە لە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە\"، بەڵام ماوەیەكە دەستیان داوەتە كردەوەی نیزامی بەدژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی سووریە.