"ئومید مستەفاپوور" بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

18:36 - 15 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، "ئومید مستەفاپوور"، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت "ئومید مستەفاپوور" نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، "ئومید مستەفاپوور" خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کوردە و لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.