كوشتنی دوو ورچ بەدەستی راوچییەکانی دیواندەرە

15:50 - 7 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: دوو راوچیی ناوچەی دیواندەڕە بەشێوەیەكی نایاسایی دوو ورچیی دەستەمۆیان لەناوچەی چل چەمەی ئەو شارستانە راو كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە سایتی \"بارانی نیوز\"، چەند رۆژ لەمەوبەر دوو ورچی \"نێر و مێ‌\" لەلایەن راوچییەكانی دانیشتووی ئاوایی \"كیلە كبود\"‌ی لە شوێنێک بەناوی \"قرە ویس\" کوژران.

ئەو دوو ورچە دەست پەروەردە و دەستەمۆ بوون و بەو وتەی دانیشتوانی ناوچەكە هیچ چەشنە مەترسییەكان بۆ سەر هاووڵاتییان و زەوییە كەشت و كاڵییەكانیان نەبووە.

رێكخراوی پاراستنی ژینگە ١٥ وەرچی دەستەمۆی لەناوچەی پارێزراوی چل چەمە راگرتووە و ئەو دوو ورچەی كە راوكراون، جووتێک لەو وەرچە دەستەمۆیانە بوون.

بەوتەی چالاكانی ژینگە پارێز، \"راو كردنی ئەو دوو ورچە بە نیشانەی خەمساردی ناوەندە پێوەندیدارەكان بە ژینگەیە و زۆر جاریش ئەو ناوەندانە یارمەتیدەری راوچییەكان\".

ئەو چالاكانە لەو باوەڕەدان، \"پێویستە هاووڵاتیانی كورد لەهەمبەر كردەوەی لەو شێوەیەدا هەڵویستیان هەبێت و دەبێ‌فشار بخەنە سەر ناوەندە پێوەندیدارەكان کە نەتەنیا رێگری لە کوشتنی ئاژەڵان بکەن، بەڵکوو دەبێ ژینگەی ئاژەڵیش ببووژێننەوە\".