كوشتاری 100 كەسی دیكە لە دیمەشق بەدەستی لایەنگرانی حكوومەتی سووریە
15:25 - 13 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرچاوەی دژبەرانی سووریە بڵاویان كردەوە، هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتی سووریە لە ناوچەی \"حزە\"ی سەر بە دیمەشق دەستان داوەتە كوشتار و زیاتر لە كەسیان كوشتووە.
ناوەندی تۆماری كوشتارەكانی حكوومەتی سووریە كەلە رێگای فیلم و وێنەوە بەڵگەی كوشتار و كۆمەڵكوژییەكان تۆمار دەكات، چەندین گرتەی لەو رووداوە بڵاو كردۆتەوە و ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ دووشەممە لانیكەم 100 كەسی غەیرە نیزامی بەدەستی هێزە حكوومەتی و لیباس شەخسییەكانی لایەنگری حكوومەتی سووریە كوژراون.
لەلایەكی دیكەشەوە كۆمیتەی هاوئاهەنگیی شۆڕشی سووریە ئاشكرای كردووە كە رۆژی یەكشەممە لە ناوچە جیاجیاكانی سووریە 144 كەس بوونەتە قوربانی.
تۆڕی هەواڵی \"شام\" كە سەر بە دژبەرانی حكوومەتە، بەڵاوی كردۆتەوە تەقینەوە یەك لە دوای یەكەكان لە شاری دیمەشق بەردەوامن كەلە ناوچەكانی \"سەید زەینەب، بیلا، یەلدا، بووزیە، حەجیرەلبەلەد و زیابە\" روویان داوە.
لەلایەكی دیكەشەوە ئەرتشی ئازادی سووریە ئاشكرای كردووە كە كۆنترۆڵی ناوچەی \"ئەلعامریە\" هەڵكوتوو لە ناوەندی حەڵەبی بەدەستەوە گرتووە.