ئوسوەت زەردۆیی بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

12:07 - 7 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "ئوسوەت زەردۆیی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری باینگانی پاوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ئەو چالاکە ژینگەییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کراوە.

کۆتاییەکانی مانگی بانەمەڕ هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شاری پاوە و دواتر بۆ زیندانی دیزڵاوای شاری کرماشان ڕاگوێزرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی "ئوسوەت زەردۆیی" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.