ئوستانداری كوردستان: لە سەدا٩٠ی قوربانییانی توندوتیژی بنەماڵەیی، ژنانن
14:58 - 21 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: لەشاری سنە سمینارێكی زانستی و توێژینەوەیی لەژێر ناوی \"توندوتیژی دژی ژنانی كورد\" بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەوتەی لێپرسراوی گشتیی دەفتەری كاروباری ژنان و بنەماڵەكان لە ئوستانداریی كوردستان، ژنانی كورد لە سێئاستی بنەماڵە، شوێنی كار و كۆمەڵگەدا بەرەوڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
لەیلا ئاژیر وتوویەتی: بەزۆر راگرتن لەناو ماڵ، فرەژنی، ناچار كردنی زۆرەملیی ژنان بە لەش فرۆشی، توندوتیژی جەستەیی، دەروونی، ئابووری، زارەكیی و كوشتن، بە توندوتیژییە بنەماڵەییەكان دێتە ئەژمار.
ئاژیر، توندوتیژی بەرامبەر بەژنان بێجگە لە مێردەكانیان بە كوڕ، باوك و برا پێوەند داوەتەوە و باسی لەوش كردووە ئەو توندوتیژیانە بوونەتە هۆی خەمۆكی، خۆسووتاندن و خۆكوژی.
ئەو بەرپرسەی كاروباری ژنان باسی لەنەبوونی ئامارێكی ورد كردووە و وتوویەتی لەسەدا ٩٠ی قوربانییانی توندوتیژی بنەماڵەیی ژنان پێکی دێنن.
ناوبراو وتوویەتی: پێویستە لەرێگەی میدیا و بەرنامەی جۆراوجۆرەوە هەوڵ بدرێپێكهاتەی كۆمەڵگە بگۆڕدرێو رێكاری گونجاو بۆ كەمكردنەوە ئەو دیاردەیە بدۆزرێتەوە و یەكێک لەو رێكارانە، پشتیوانییە یاساییەكانە.
هاوكات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە، سیمینارێک لە بنكەی فەرهەنگی- هونەریی سنە لەحاڵی بەڕێوە چووندایە، كە تێیدا باس لە رەهەندەكانی توندوتیژی بەدژی ژنان دەكرێت.
لەو سیمینارە یەك رۆژەدا سێپانێل لە بیاڤی كۆمەڵناسیدا بە كۆڕگێڕی دكتور سەحابی، دكتور ئەمانی و هادی وەحید بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو پێوەندیەیدا پێشكەش كردنی ٦ وتار و بڵاوكردنەوەی برووشوور/ خوێندنەوەی پەیام، پیشاندانی فیلم و ئاخاوتن لەسەر شیچوەی سیمینارەكە بەشێوەی زانستی لەبەشەكانی دیكەی سیمینارەكە دەبن.
پێشتریش لەپێوەندیی توندوتیژی دژی ژنان لەكوردستان، رویا تلووعی لەوتووێژ لەگەڵ دویچەوێلە وتبووی، بەهۆی ئەو زوڵم و زۆریانەی كە لەسەر نەتەوەی كوردە، پیاوەكانیش بەناچاری فشارە ئابووری، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكان دەگوازنەوە سەر ژنان و لەو باوەڕەدابووە ژن ئازاری لە كوردستان زیاتر وەكوو دیاردەی لێهاتووە.