ورمێ‌میوانداریی چیرۆكنووس و شاعێرانی لاوی ئێران دەكات

21:48 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی شێعر و چیرۆكی سەراسەریی لاوانی ئێران (سوورە) بەیانی دووشەممە رێكەوتی 26ی پووشپەڕی ساڵی 1391ی هەتاوی لە شاری ورمێ‌دەست پێدەكات.

هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، چیرۆكنووس و شاعێرانی لاوی سەراسەری ئێران بۆ یەكەم جار بەرهەمەكانی خۆیان بە شێوەی سەربەخۆ و بەبێ‌رەچاو كردنی بیری بەش و لایەنە فەرهەنگییەكانی دیكە خستۆتە بەردەم قەزاوەتی داوەرانی و پێشكەشی دەكەن.

ئەو بابەتانەی كەلە بەشی داوەریی ئەم خولەی فێستیڤاڵدا رەچاو دەكرێن، هەمان بابەتەكانی خولی نۆیەمن كە مانگی رەزبەری ساڵی پێشوو لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو، بەڵام كارگەگەلی لاوەكی و هەروەها دانیشتنی غەیرە فەرمی لە تەنیشتی فێستیڤاڵ گۆڕانكاریی تێدا كراوە، بە چەشنێك كە گارگەی وەرگێڕان بە ناوەرۆكی \"چۆنیەتیی وەرگێڕانی ئەدەبیاتی داستانیی هاوچەرخی ئێران\" و هەروەها كارگەی مانگنامەی \"سیمورغ\" بۆ ئیمكانی بڵاوبوونەوەی بەرهەمی بەشداربووانی فێستێڤاڵ لە مانگنامەی سیمورغ لە گرینگترین گۆڕانكارییەكانی ئەم دەورەیەی فێستێڤاڵ دێنە ئەژمار.

دەبیری بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی سوورە لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس لەمەڕ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەو فێستڤاڵە وتوویەتی: \"كاتژمێر 9:30ی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 26ی پووشپەڕی هەتاوی سێ‌كارگەی شێعر، چیرۆك و ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان بە بەشداریی كەسانی بە ئەزموونی ئەو سێ‌بوارە دەست پێدەكات\".

لە بەرنامەكانی رۆژانی فێستیڤاڵدا حەوت بەش و پانێلی پسپۆڕیی ئەدەبیات بە شێوەی جیا رێك دەخرێن، وەك\" كارگەی شێعر، چیرۆك، ئەدەبیاتی منداڵ و مێرمنداڵان، وەرگێڕان\".

عەلیڕەزا نەورووزی وتیشی: \"بۆ بەشداربوانی دەیەمین فێستیڤاڵی شێعر و چیرۆكی لاوان (سوورە) چەندین بەرنامەی گەشیتاری و بینینی شوێنە مێژوویی و سرووشتییەكانی ورمێ‌تەرخان كراوە\".

سەرلەبەیانیی رۆژی 27ی پووشپەڕ كارگەی پسپۆڕیی وەرگێڕان دەكرێتەوە و دوانێوەڕۆی هەمان رۆژ بەرنامەی گەشتیاری و دیتنی مزگەوتی مێژوویی ورمێ‌، بینای سێ‌گونبەد و هەروەها مووزەی خەڵكناسی و سەردانی ناوچەی گەشتیاریی \"بەند\" لە بەرنامە لاوەكییەكانی فێستیڤاڵە.
\"5286.jpg\"
لە بەشێكی دیكە لە چالاكییەكانی فێستیڤاڵدا سێ‌سیمای ناوداری ئەدەبیاتی داستانیی ئازەربایجانی رۆژئاوا خەڵات دەكرێن، هەروەك لە فێستیڤاڵی نۆیەمدا سێ‌سیمای ناوداری ئیلام وەك\"حەبیبوڵڵا بەخشوودە، جەلیل سەفەربەیگی و بێهرووز سپیدنامە\" خەڵات كران.

لێژنەی داوەرانی ئەم خولەی فێستێڤاڵ لە بەشی شێعری منداڵان و مێرمنداڵاندا بریتین لە \"حوسێن فەتاحی و عەبدولحەمید نەجەفی\" و لە بەشی چیرۆكی منداڵان \"ئەحمەد خودادوست، جەعفەر ئیبراهیمی و ئەفسانە شەعبان نژاد\" بوون.

هەروەها لە بەشی شێعری كلاسیكدا \"سەعید بیابانەكی، ناسر فەیز و رەزا ئیسماعیلی\" و لە بەشی شێعری سپی و نیماییدا \"سەید عەلی میرئەفزەلی، مووسا بیدج و مەجید نزافەت و هەروەها لە بەشی كورتە چیرۆكیش \"یووسف عەلیخانی، محەممەدرەزا بایرامی و محەممەد مەهدی شوجاعی\" كاری داوەریی بەرهەمەكانیان لە ئەستۆ بووە.