ورمێ/ حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد پشتڕاست کرایەوە
14:04 - 23 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیزری بۆ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار پشتڕاست کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"عومەر پیری نیا\" تەمەن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی پیرانشار کەلە زیندانی شاری ورمێ راگیراوە، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە پشتڕاست کرایەوە.
دەگوترێت ئەو زیندانییە کوردە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩١ لەلایەن هێــزە ئیتلاعاتییەکانی شاری \"ورمێ\"ـوە دەستبەسەر و نزیک بە ٣ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا لە دەستبەسەریدا بوو.
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان تەبلیغات بە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیاندووە کە لەماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بە توندی ئەشکەنجە کرابوو.
رێکەوتی ٢٤ی رەشەممەی ساڵی رابردوو لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ عومەر پیری نیا بڕییەوە و دواتر دادگای پێداچوونەوە لەسەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە.