ورمێ؛ ئێلناز کەلەشی بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا

11:05 - 15 بەفرانبار 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار،ژنێک بە ناوی "ئێلناز کەلەشی"، کچی "فارس"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانبار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئاگرتێبەردان لە جەستەی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئێلناز کەلەشی لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژییەکەی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاژین فەتاحی"، کچی "شەهاب"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شارەکی "ڕاژان" سەر بە ورمێ، بە هۆکاری ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا سابیری"، کچی "سوڵتان"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.