ورمێ؛ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:48 - 5 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، کچێکی لاو بە ناوی "ژاڵە سەحراپەیما" تەمەن ٢٠ ساڵ کچی سەعدوڵڵا خەڵکی "زێوە" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەر، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی هەوڵی خۆسووتاندنی دابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو کچە تەمەن ٢٠ ساڵەیە، پاش خۆسووتاندن بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراو و بەهۆی ڕیژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە، گیان لەدەست دا.

جەنازەی ئەو کچە لاوە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.