ورمێ؛ کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

10:39 - 15 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، کرێکارێک بە ناوی "حیکمەت ئیبراهیمی" خەڵکی "نۆشین شار" سەر بە ورمێ، بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لە کاتی کارکردن و بەهۆی ڕمانی دیوارەی چاڵێکی هەڵکەندراو لە گوندی "دەسجرد" سەر بە بەخشی نازلووی ورمێ گیانی لەدەست دا.

حیکمەت ئیبراهیمی خێزاندار و خاوەن چوار منداڵە.