ورمێ؛ پشکنینی ماڵی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:28 - 8 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "هوشیار سمکۆ" کوڕی فەرهاد خەڵکی گوندی "گەنگەچین"ی ناوچەی برادۆستی ورمێ و دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، چوونەتە ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی سمکۆ، ئەندامی یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانن.

هێزە ئەمنییەتییەکان پێشتر چەند جار ئەندامانی بنەماڵەی هوشیار سمکۆیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردبوون.