بۆکان؛ جەعفەر موختاریفەر، چالاکی فەرهەنگیی کورد دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
20:29 - 8 پووشپەڕ 2726
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، جەعفەر موختاریفەر، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم چالاکە کوردەیان لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی شوێنی کاری ئەم چالاکە فەرهەنگییە کوردە، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.