ورمێ؛ هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

10:11 - 2 سەرماوەز 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب عەبدە" خەڵکی مەهاباد، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە سەرکوتکەرەکان، لە نەخۆشخانەی ورمێ، خەوێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە بێهۆشی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزاوە و باری تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: هێزە سەرکوتکەرەکان لە گرتنگە بە توندی ئەو هاووڵاتییەیان ئەشکەنجە کردووە.

ئەیووب عەبده لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.