ورمێ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:07 - 28 رەزبەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کارۆ کەریمی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.

ناوبراو بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

کارۆ کەریمی مانگی ڕەشەمەی ٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ، دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە خوێندکاری کارناسیی ئەندازیاریی عومران لە دانشگای تارانە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کارۆ کەریمی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.