ورمێ؛ محەممەد سدیق عەزیزی ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا

18:35 - 12 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لە بەندی زیندانی ورمێ ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سیشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، بە دانانی بارمتەی قورسی یەک میلیارد و پێنجسەد ملیۆن تمەنی هاتبووە مەرەخەسی و پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕابووەوە بۆ زیندانی ورمێ.

محەممەد سدیق عەزیزی لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، محەممەد سدیق عەزیزی  بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو و دواتر بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو سەربازە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، ئەو سەربازە کوردە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتشەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتش لە شاری تاران سەرباز بووە.