ورمێ؛ شۆڕش نیکنام بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

12:29 - 7 سەرماوەز 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، شۆڕش نیکنام کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "قەڵاجۆغە" کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری مەهاباد، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ، گیانی لە دەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٦ ساڵەیە، پاش بریندارکرانی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکاندا، بۆ نەخۆشخانەی "شوهەدا"ی ورمێ، ڕاگویزراوە و لەو نەخۆشخانە لە بێهۆشیی درێژخایەندا بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شۆڕش نیکنام، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز، لە گوندی "قەڵا جۆغە"ی شاری مەهاباد، بەڕێوەچووە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، شۆڕش نیکنام لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندارکرابوو.

شۆڕش نیکنام، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.