‌ورمێ؛ ئاوات قادرپوور بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

12:05 - 10 سەرماوەز 2722

ڕۆژی چوارشەممە ۹ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاوات قادرپوور" تەمەن ۲۰ ساڵ کوڕی کەریم، خەڵکی "مەڵالەر" و دانیشتووی شاری بۆکان، کە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کرابوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتکەرەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە ماشینەکەی خۆی لە خاڵی پشکنینی "ناچیت"، دابووە بەر دەسڕێژی گولــلە و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا، ئەو هاووڵاتییە بە قورسی بریندارکرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئاوات قادرپوور بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەیدوشوهەدا"ی ورمێ کرابوو.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئاوات قادرپوور لە گوندی "مەڵالەر" بەڕێوەچوو.