كوردستان/ كەمپەینی بەرگری لەزمانی زكماگی، پشتیوانیی جیهانی بەدوای خوێدا هێنا
17:03 - 25 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: دامەزراوەیەكی ئەمریكاییـ ئێرانی پشتیوانی لە كەمپەینی مەدەنیی بەرگری لە مافی خوێندن بە زمانی زكماگی لە كوردستان كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكخراوی \" مێزگردی ئێران \" لە بەیانامەیەكدا پشتیوانی بێ ئەملاوئەولای خۆی لە هەوڵی چالاكانی فەرهەنگی كورد سەبارەت بە دابین كردن و وەرێ خستنی نامەی \" پەروەردە بە زمانی زكماگی\" راگەیاند.
لەماوەی سێ حەفتەدا دە هەزار هاووڵاتیی كورد ئەو نامەیەیان واژۆ كردووە و لەحاڵی حازردا بۆ پەرپێدان و فەراوانكردنەوەی، كەمپەینیکی بۆ وەرێ خراوە.
لەبەشێكی بیانییەی \"مێزگردی ئێران\"دا هاتووە: كۆكردنەوەی دە هەزار واژۆ بە مەبەستی مافێكی رەوا، كە لەیاسای بنەڕتی ئێرانیشدا ئاماژەی پێكراوە، دەرخەری پیرۆزی ئەو كەمپەینە و هەروەها مافێكی لەبیركراوی نەتەوەكانی غەیری فارسە.
مێزگردی ئێران\"مێزگردی ئێران\" لەسەر پرسی نەتەوەكانی ئێران بۆ وێنە توركی ئازەری، فارس، عەرەب، كورد، بەلووچ، توركمەن و سەرجەم ئەو ناوەندانەی كە دەیانهەوێ لەئێراندا ئازادی، یاسا و دێمۆكراسی جێگیر ببێت، چالاكی دەكات.
ئەو ناوەندە كە بنكەکەی لە واشینگتۆنی ئەمریكایە، \"پاوانكردنی راهێنان و فێركردنی فەرمی\" بە زمانی فارسی بە \"لەناو بردنی زمان و ژینۆسایدی سپی\" ناو دەبات و مافی پەروەردە و فێركاریی بە زمانی زكماگی بە بەشێك لە مافە سروشتییەكانی مرۆڤ دەزانێ.
دلێر ئیسكەندەری، سۆران دانشوەر، جەبار دەستباز، عەدنان فەتحی، رێبوار كامڕانیپوور لە چالاكانی فەرهەنگیە و خوێندكاریی لەكوردستان و هەروەها وەرێ خستنی تووماری ١٠ هەزار واژۆ بوون.
پێشتر عەلی یوونسی، راوێژكاری تایبەتی حەسەن روحانی بۆ كاروباری كەمینەكان وتبووی: خوێندن بەزمانی زكماگی، پرس و مەسەلی خەڵكی كوردستان، ئازەربایجان و بەلووچێستان نییە، بەڵكوو پرسێكە كە پێوەندیی بە رەوتە و رێكخراوە سیاسییەكانەوە هەیە و پێویستە ئەو بیانوویە بنبڕ بكەین.