كورتە فیلمێكی كوردی لە سێ فێستیڤاڵی جیهانیدا نمایش دەكرێت
16:10 - 23 رێبەندان 2711
كوردپا: كورتە فیلمی \"سنووری شكاو\" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد، كەیوان كەریمی، هاوكات بەشداری لە سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا دەكات.
\"سنووری شكاو\" یەكێك لە فیلمە هەڵبژێردراوەكانی چواردەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دیكیۆمێنتی تسالونیكا لە یۆنانە، ئەو فێستیڤاڵە یەكێك لە كۆنترین و بە ناوبانگترین فێستیڤاڵەكانی ئەو وڵاتەیە كە ئەمساڵ پەنجاو دووەمین خولی ئاسایی خۆی و چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی دیكیۆمێنتاری بەڕێوە دەبات.
دەرهێنەری فیلمی سنووری شكاو، كەیوان كەریمی، سەبارت بە فیلمەكەی بۆ ئاژانس و رادیۆی پەیامنێر گوتی: \"مرۆڤەكان كاراكتێری سەرەكیی سنوور و قاچاخن\"، ئەو كارەی ئەوان دەیكەن لە پێناویدا نان و رەنج بە دەست دێنن، ونبوو لەناو شاخەكاندا، لە دێهاتەكان و ریگاكانی سنوور، ئەوان هیچیان نەوت، تەنها كاری خۆیان دەكرد، منیش هیچم نەوت\".
هاوكات لەگەڵ پێشبڕكێ لە یۆنان، ئەو فیلمە بەشداری لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی \"نۆرتن وەیڤ\" ئیسلەندادا دەكات، ئەو فێستیڤاڵە رۆژانی 12 هەتا 14ی رەشەممە، لەو وڵاتە بەرێوە دەچێت كە تایبەتە بە كورتە فیلم و فیلمی مووزیكال و ڤیدیۆیی.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فیلمەكە هاوڕێ كەریمی، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند: ئەو فیلمە تەنیا فیلمێكی كوردییە كە بەشداری لە شازدەمین فێستیڤاڵی سۆفیا لە بولغارستان دەكات، ئەو فێستیڤاڵە بە یەكێك لە گرنگترین روداوەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت كە ساڵانە لە مانگی رەشەممەدا بەڕێوە دەچێت.
كەیوان كەریمی، لە دایكبووی شاری بانەیە، بڕوانامەی بەكالیۆریۆس بواری راگەیاندنی زانكۆی تارانی هەیە.
كورتە فیلمەكانی دەرهێنەر لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە.
كەریمی، وێنەگر و لێكۆڵەری بواری كۆمەڵایەتییە و ماوەی دوو ساڵ وەك یاریدەدەری مامۆستا لە زانكۆی تاران وانەی وتۆتەوە.