وتووێژی تایبەتیی كوردپا لەگەڵ ئیجلال قەوامی لە پێوەندیی بانگەوازی مانگرتن
19:56 - 13 بەفرانبار 2711
كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە مەبەستی ئیدانە كردنی كوژرانی بە كۆمەڵی زیاتر لە 35 هاووڵاتیی شرناخی توركیە و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی كورد لە بەیاننامەیەكدا داوای لە سەرجەم چاڵاكانی مافی مرۆڤ لە كوردستان كردووە كە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بدەنە مانگرتن.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ بە دوادا چوون و وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندیی بە ئیجلال قەوامی وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كرد.
قەوامی وتی: بۆ هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان دەستمان داوەتە ئەو هەوڵە مرۆڤ دوستانەیە و لەلایەكی دیكەشەوە دەمانهەوێپەیامی خۆمان بە ناوەندەكانی مافی مرۆڤی سەرجەم جیهان بگەیەنین، دیارە ئەو هەوڵە بۆ ناوخۆی ئێران راگەیندراوە بەڵام هەر كەسێكی دیكەش كە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ لە هەر جێگایەكی دیكە بێت دەتوانێبەشداری ئەو مانگرتنە بێت.
وتەبێژی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان لە پێوەندیی كاریگەری ئەو مانگرتنە لە سەر بیر و رای گشتیی و حكوومەتی توركیە بەم چەشنە دوا، توركیە لەلایەكەوە درووشمی مافی مرۆڤ سەر دەدەا و لە هەمبەردا حەشیمەتی چەند میلیۆنی كورد لەو وڵاتەدا لە مافە سەرەتاییەكانیان بێبەشن، لەلایەكی دیكەوە كەشتی ئاشتی رەوانەی غەزە دەكات و حكوومەتی ئیسرائیل دەباتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام بۆ خۆی مافی نزیك بە 18 پارێزگای كوردنشینی وڵاتەكەی سەركوت دەكات لە راستیدا مەبەستی ئێمە زیاتر دەرخستن و روون كردنەوەی ئەو سیاسەتە پێك ناكۆكەی توركیەیە بۆ بیر و رای گشتیی.
قەوامی لە وڵامی پرسیاری هەواڵنیری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پێوەندیی ئەوەیكە بۆ چی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە هەمبەر كوشتنی كوڵبەرانی كوردی ئێران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان هیچ هەڵوێستێكی نییە وتی، ئێمە بە چەندین بەیاننامەمان دەركردووە و دوایین بەیاننامەشمان لە ژێر ناوی كۆتایی بە كوشتنی كوڵبەران بهێنرێت بڵاو كردۆتەوە
ئەو وتەبێژەی ریكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان ئەوەشی خستە روو، هەتا ئێستا بۆ چەندین جار دانیشتنمان لەگەڵ ناوەندە پێوەندیدارەكان كردووە و داوامان لێكردوون كە پرسی كوڵبەران چارەسەر بكەن و وتیشی: چەند رۆژ لەمەوبەریش رەحیمی جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران رایگەیاندووە كە قاچاخچیانی سەرەكیی لە سنوورەكان نین بەڵكوو لە تارانن.
ئیجلال قەوامی لە كۆتاییدا ئەوەشی خستە روو، لە رۆژی پینج شەممە رێكەوتی 15ی بەفرانبارەوە هەتا هەینی رێكەوتی 16 بەفرانبار ئەو مانگرتنە بەڕێوە دەچێت.