وتاری هاوبەشی دوو ڕێکخراوی مافی مرۆیی، لەسەر سزای ئێعدام و پێنەدانەوەی تەرمی ئێعدامکراوەکان
15:11 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ و ڕێکخراوی بەرنگاربوونەوەی دژی سزای ئێعدام، بە هاوبەشی، وتارێکیان لە ٣٩هەمین خولی کۆبوونەوەی شۆرای مافەکانی مرۆڤ بڵاوە کردەوە.
دەقی ئەو وتارە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
وه‌ک پێشتر ئاگادارمان کردوونەتەوە، بفه‌رموون له گه‌ڵ وتاری هاوبه‌شی ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی سزای لەسێداره‌دان و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، پرسی گرتنی ناڕه‌وا و له‌سێداره‌دان و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی زیندانییانی سیاسیی کورد له ئێران، له ۳۹هه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافه‌کانی مرۆڤ، که سبه‌ینێ پێشکه‌شی ده‌که‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا، تهیموورئەلیاسی
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ
١٢/٩/٢٠١٨
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، شۆرای مافی مرۆڤ، ژنێڤ، وتاری هاوبه‌شی ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی سزای له‌سێداره‌دان و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، پرسی گرتنی ناڕه‌وا و له‌سێداره‌دان و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی زیندانییانی سیاسیی کورد له ئێران، له ۳۹هه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافه‌کانی مرۆڤ.
به‌ڕێز سه‌رۆک،
ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی سزای له‌سێداره‌دان و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ،
سەرنجتان بۆ سه‌ر گرتن و له‌سێداره‌دانی ناڕه‌وا و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی له‌سێداره‌دراوانی زیندانییانی سیاسیی کورد له ئێران ڕاده‌کێشێ.
وه‌ک له دوایین ڕاپۆرتی ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه، گه‌لی کورد تووشی گه‌وره‌ترین سیاسه‌تی سته‌م و سه‌رکوته له ئێران به خاتری کوردبوونیانه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۸ـەوه، زیاتر له ۴۰۰ هاووڵاتیی کورد گیراون و نزیکی ۱۴۰ که‌سیان به تاوانی دروستکراوی ئه‌منییه‌تی مه‌حکووم کراون.
ته‌نیا له مانگی ژووئیه‌ی ئه‌مساڵ، ۲۵ هاووڵاتیی کورد له سێداره دراون، که زۆرینه‌یان به تاوانی خه‌یاڵیی محاربه واته دژایه‌تیکردنی خودا بووه.
حه‌وتووی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی توندی ڕیپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران، کۆماری ئیسلامی ۳ هاووڵاتیی کوردی به ناوه‌کانی زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێنپهناهی له سێداره دران، که بێ‌تاوان بوون و له ژێر ئه‌شکه‌نجه و دادگایه‌کی ناڕهوادا حوکم درابوون.
نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی زیندانییانی سیاسیی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه کردەوهیهکی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامییه و ڕێژیم ته‌رمی زانیار و لوقمان و ڕامین ته‌حویڵی بنه‌ماڵه‌کانیان ناداته‌وه. ڕاگرتن و ون‌کردن و له‌نێوبردنی ته‌رمی زیندانییانی سیاسیی کورد پێشێلکاری هه‌موو ئه‌و پەیمانامانیهکه کۆماری ئیسلامی په‌سه‌ندی کردوون و مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونییه بۆ بنه‌ماڵه‌ی له‌سێداره‌دراوان.
له کۆتاییدا، ئێمه داواکارین له خاتوو میشێل باشهلێ، سه‌رۆکی کۆمیساریای به‌رزی مافی مرۆڤ شۆرای مافی مرۆڤ که گوشاری پێویست بخه‌نه سه‌ر ڕێژیمی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی زیندانییانی سیاسی و هاووڵاتییانی کورد ڕادەستی بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌نه‌وه.
ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی سزای له‌سێداره‌دان و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ