وازهێنانی راوچییە کوردەکان لە راوکردن ناوچەی ئیلامیشی گرتەوە+وێنە

20:46 - 21 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی هەوڵی ژینگەدۆستانەی راوچییە کوردەکاندا، پەنجا کەس لە راوچییە کوردەکانی ئوستانی ئیلام، بە کۆمەڵ دەستیان لە راو کردن هەڵگرت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ کۆمەڵێک لە راوچییەکانی بەخشی \"زەرین ئاوا\"ی سەربە شاری دێڵوران\"ی سەربە ئوستانی ئیلام، بە شێوەی دڵخوازانە وازیان لە راوکردن هێنا و چەکەکانیان وەلا نا.

هەواڵدەریی مێهر لە زاری یەکێک لە بەرپرسانەوە بڵاوی کردەوە، ئەم هەڵوێستە راوچییەکان بە شێوەی دڵخوازانە و لە ڕاستایی مانەوەی ژینگەی ئاژەڵی و پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکداندا بووە.

لەلایەکی دیکەوە راوچییەکانی ناوچەی کامیاران، سەرەڕای وازهێنان لە راوکردن و وەلانانی چەکی راوکردن، (١٠٠ قەفەس)ی راگرتنی کەویشیان تێکشکاندووە و ١٠ کەویشیان بە سروشت و ژینگەی ئاژەڵیی کوردستان سپاردەوە.

لەو رێوڕەسمەدا، کە رۆژی رابردوو بەڕێوەچوو، بەرپرسی ئیدارەی دارایی شاری کامیاران \"سوێندنامە\"یەکی بە زمانی کوردی و بە نوێنەرایەتیی راوچییەکان خوێندەوە.

لەو سوێندنامەیەدا پێداگری لەسەر پاراستن و چاوەدێری کردنی سەرچاوە سروشتی و ژینگەییاکان کرابوویەوە.

دوو کەس لە راوچییە کوردەکان بە ناوەکانی ئەسەد کارێزی و میرزا عەلی‌وەیسی لە قاڵبی شێعردا هەستی خۆیان بۆ ئازادکردنی کەوەکان دەربری.

لەلایەکی دیکەوە منداڵانی ژینگەدۆستی کورد لە شاری ئیلام، کەلە چالاکییە ژنیگەیی و ئەنجومەنە کانی ژینگەپارێزی‌دا بەشداری دەکەن، لە رێوڕەسمێکدا رێزیان لێگراوە.

لەو رێوڕەسمەدا، بە بۆنەی رۆژی \"چاندنی دار (درەختکاری)\"، ژمارەیەک نەمامی بەڕوویان لە حەوشەی قوتابخانەکاندا چاندوە.

لە ماوەی دوومانگی رابردوودا چەندین هەواڵ و راپۆرت لەسەر وازهێنانی راوچییەکان لە راوکردن و شکاندنی چەکەکانیان لە ئاژانسی کوردپا بڵاوبووەیوە، کە بە میدیایی بوونەوەی هەواڵەکانیان لەگەڵ پێشوازی راوچیی ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران بەرەوڕوو بوویەوە.
\"18743.jpg\"

\"18745.jpg\"

\"18744.jpg\"

\"18747.jpg\"

\"18748.jpg\"

\"18746.jpg\"

\"18749.jpg\"

\"18750.jpg\"

\"18751.jpg\"