هەیئەتی كۆمەڵەی قوربانیانی شیمیایی هەڵەبجە بەشداری كۆنفرانسی ساڵانەی چەكی كۆمەڵ كوژ دەكەن
15:29 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەمڕۆ دووشەممە هەیئەتێك لە كۆمەڵەی قوربانیایی شیمیایی هەڵەبجە بەشداری شازدەیەمین كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی پێشگیری لە چەكی كۆمەڵ كوژ لە هولەند دەكەن.
بەرپرسی كۆمەڵەی قوربانیانی شیمیایی هەڵەبجە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندووە: هەیئەتێكی ئەو رێكخراوە لەلایەن رێكخراوی \"OPCW\" بانگهێشت كراوە كە بڕیارە چوار رۆژ بخایەنێت و 188 وڵاتی ئەندام تێیدا بەشداری دەكەن.
لوقمان عەبدولقادر لە درێژەدا وتوویەتی: شاندی هەڵەبجە لەوێ چەندین وێنە و دێكیۆمێنت و ویدیۆی سەردەمی كارەساتی شیمیاییەكە پیشان دەدەین و هەوڵ دەدەین پەیامێك بدەینەئامادە بوان چونكە هێندێك وڵات هێشتا چەكی كۆمەڵ كوژ بەكار دەهێنن.
رێكخراوی پێشگیری لە چەكی كۆمەڵ كوژ (OPCW) كار بۆ نەهێشتن و بنبڕ كردنی بەكارهێنانی چەكی شیمیایی و كۆمەڵ كوژ لە جیهاندا دەكات كە ساڵی 1376دامەزراوە.