هەڵەی پزیشکی ژیانی بنەماڵەکانی تاڵ کردووە + وێنه

22:18 - 24 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بنەماڵەکانی کوردستان، هەر ڕۆژ چاوەڕوانی مردنی منداڵە ٧ مانگەکەیانن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، منداڵێکی تەمەن ٧ مانگە لە شاری سنە بە هۆی هەڵەی پزشکی لە ناوەندی دەرمانی ئەو پارێزگایە تووشی نەخۆشییەی چارەسەر نەکراوە هاتووە و گۆج بووە.

بە وتەی دایکی ئەو کۆرپە ٧ مانگەیە، ئەو منداڵەتووشی نەخۆشی مێلومننگوسل یان دەماری بڕبڕە هاتووە.

\"\"دایکی سۆهەیب لەگەڵ مێردەکەی لە وتوێژێکدا لەگەڵ\" آفتاب دل\" ڕایانگەیاندووە، هەڵە پزیشکەکان لەکاتی سۆنوگرافیدا، هۆکاری تووشبوونی نەخۆشی ئەو منداڵیه.

ئەو بنەماڵەیە لەکاتی سونۆگرافی چوار جار لەلایەن کاردی ناوەندی دەرمانی نەخۆشخانەی سنە دڵنیا کراونەتەوە کە کوڕەکەیان باری جیسمانی تەندروستە.

سوهیب پاش لە دایک بوون لەکەیەکی گەورە لە سەر پشتی بووە کە پزیشکەکانی کوردستان و تاران لە چارە سەرکردنی ئەو نەخۆشەیە عاجز ماون و تەنیا بە مردنی ئەو منداڵە هەتا تەمەنی ٥ ساڵی قەناعەتیان هێناوە.

مێلومننگوسل نەخۆشییەکە کە لە هەر ١٠٠٠ لە دایک بوونێکدا ١ هەتا ٧ منداڵ تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.

باوکی ئەو منداڵە ماوەی ٧ مانگ بێکارە و دەبێ ڕۆژانە ١١ هەزار تەمەن پارە بۆ شیری ویشک تەرخان بکات.

زۆربەی هەڵە و کەمتەرخەمییەکانی پزیشکی ڕاناگەیەندرێ بەو هۆیەشەوە لەسەر پرسی هەڵەی پزیشکی ئامارێکی دروست لەبەردەستدا نیە، بەڵام بەپێی ئاماری ڕەسمی، ساڵانە نزیکەی ١٢ هەتا ١٣ هەزرا دۆسیەی پەیوەندییدار بە هەڵەی پزیشکی لە ئێراندا تۆمار دەکرێت.

\"\"
\"\"