هەڵەی پزیشکی لە ئیلام گیانی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵەی ئەستاند
22:32 - 4 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ لە شاری ئیلام بەهۆی هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕ منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بەناوی \" ئاراس فەتحوڵڵاهی\" بەهۆی لێدرانی دەرزی \"سفتر یاکسون\"ـەوە لە ناوەندی دەرمانیی \"مێهر\"ی ئیلام تووشی مردنی مێشک هاتووە و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
باوەگەورەی ئەو منداڵە بە ماڵپەڕی \"ئیسنا\"ی رایگەیاندووە، ٣ رۆژ پێش ئێـستا ئەو منداڵە بەهۆی لێدرانی دەرزی هەڵە لە ناوەندی دەرمانیی \"مێهر\" تووشی مردنی مێشک هات کە پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیلام و پاش ٣ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
ئوستانی کوردنشینی ئیلام بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی ٥٧٨ هەزار و ٢١٣ کەس حەشیمەتی هەیە، ئوەش لە حاڵێکدا یە کە تەنیا ٣ پزیشکی \"فوق تخصص\"ی منداڵان لەو ئوستانەدا کار دەکەن.
لە كوردستان بەهۆی هەڵە و نەبوونی ئیمكاناتی پێویستی پزیشکی رێژەی گیان لەدەست دانی منداڵان و ژنانی دووگیان رووی لە زیاد بوون کردووە.