هەڵوێستی ئیدارەی ئیرشادی بۆکان، ناڕەزایەتیی چالاکانی ئەو شارەی لێکەوتەوە +وێنە

20:42 - 30 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردبە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەڕێوەچوونی کۆنسیرتی مۆسیقایی فارسی، مانگرتنێکیان ئەنجام دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کۆنسێرتی مۆسیقایی مورتەزا پاشایی گۆرانیبێژی فارس، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەسەر گڵکۆی حەسەن زیرەک هونەرمەندی گەورەی کورد، بەڕێوەچوو.

لەم ناڕەزایەتی دەربڕینەدا، کە چەند کاتژمیرێک بەرلە کۆنسێرتە مۆسیقاییەکە بەڕێوەچوو، ناڕازییان نیگەرانیی خۆیان لە سیاسیەت و پلانەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری بۆکان دەربڕی.

کۆنسێرتی گۆرانیبێژانی فارسی، بۆ یەکەجارە کە لە شاری بۆکان بەڕێوە دەبردرێت.

پێشتر چالاکانی فەرهەنگی و هونەری لە شاری بۆکان، بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێ یادکردنەوەی حەسەن زیرەک داوای مۆڵەتیان لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد کردبوو، بەڵام ئەو ئیدارەیە لە دانی مۆڵەت بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی حەسن زیرەک خۆی بواردبوو.

\"21644.jpg\"
هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان رایگەیاند؛ بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەی سەر گڵکۆی حەسەن زیرەک، وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەوەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، پلاکارد و دروشمی تایبەتییان بۆ پشتیوانی لە خەڵک و لێقەوماوانی شەنگال بەدەستەوە گرتبوو.

بە وتەی ناڕازییان؛ ئەو ئەم جۆرە هەڵوێستە ئاماژە بە دژایەتیی هاووڵاتییانی کورد بەتایبەت چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی بۆکان بە نیسبەت بەرنامە داڕێژراوەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەکات.

دەگوترێت، بەشدارانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، لەلایەن ناوەندە دەوڵەتییەکانەوە بەرەوڕووی هەڕەشە بوونەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، نەسرین حوسێنی، بەرپرسی کۆمەڵەی کەمئەندامانی شاری بۆکان لەلایەن بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستییەوە بەهۆی بەشداری کردنی لە کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی شنگال، هەڕەشەی لێکرا.

بە گەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسرین حوسێنی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کراوەو لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیەوە لێپرسینەوەو هەڕەشەی لێکراوە.

بەرپرسی کۆمەڵەی کەمئەندامانی شاری بۆکان، رۆژی رابردوو هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی ژنان و داکۆکیکارانی مافی ژنان، سەردانی ناوندی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی شەنگالیان کردبوو.
\"21641.jpg\"

\"21642.jpg\"

\"21643.jpg\"

\"21646.jpg\"