هەڵسوكەوتی پۆلیس لە هەمبەر چەقۆ و شمشێر كێشانی سنە
16:45 - 3 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا شمشێر و چەقۆكێشی و ئەزیەت و ئازاری خەڵك لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە، لە شاری سنە بۆتە دیاردەیەك.
كێشەی چەقۆكێشان لە سنە و راپۆرتێك لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپاوە
هاووڵاتییان شاری سنە دەڵێن: \"هێزی فراوانی ئینتزامی لەناو شاری سنە لە كاتی شمشێركێشان و شەڕەنگێزیی كۆمەڵێك لە كەسانی \"خەلافكار\"ی ئەو شارە، تەنیا وەك تەواشاچییەك هەڵسوكەوت دەكەن و ئەم مەسەلەیە ئەنقەست بوون و كۆنترۆڵ كردنی ئەو كەسانەی لەلایەن حكوومەتەوە بۆ ئێمە كردۆتەوە كارێكی راست\".
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە شاری سنەوە لە راپۆرتێكدا رایگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە كۆمەڵێك لە لاوان كە ناسنامەیان بۆ خەڵكی شاری سنەش ناڕوونە، بە شمشێر و چەقۆ كێشان شەقامە سەرەكییەكانی ئەم شارەیان كردۆتە مەیدانی رمبازێن و تەراتێنی خۆیان.
ئەو كەسانە بە بەستنی شەقامەكان ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆریان بەسەر شاردا زاڵ كردووە و ئەو گرفتەش بۆتە یەكێك لە دڵەڕاوكێیەكانی خەڵكی ئەم شارە.
ئەو كەسانە لە كاتی بەستنی شەقامەكان بە زەربی شمشێرەكانیان شووشەی ماشێنەكان دەشكێنن و زۆر جاریش بۆ زیاتر ترساندن بە زەربی شمشێر تەنانەت كاپووتی ماشینەكانیش شەق دەكەن.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، لەلای چەقۆكێشان تەوفیر ناكات كە چ كەسانێك لەناو ماشینەكان دان، یان ماشینەكان هی چ كەسانێكن، سەرنشینەكان بەساڵاچوو، منداڵ، ژن و كچ و پیاون لەلای ئەوان جیاوازیی نیە، ئەوان تەنیا دەكوتن و دەشكێنن. هەركەسەش لە بەرامەبەریاندا بوەستێتەوە، بە توندترین شێوە برینداری دەكەن.
سووكایەتی و جنێودان بە ژنان و كچان و بێحورمەتی بە رێبوار و هاووڵاتییانی سەرشەقام بۆتە هەوێنی پێكهێنانی كەش و دۆخی ئەو شەڕەنگیزییانە.
هەڵسوكەوتی گوماناویی پۆلیس و هێزی ئینتزامیی حكوومەت لەگەڵ چەقۆكێشان
هەواڵنێری كوردپا لەزاری خەڵكی سنەوە نووسیویە: خاڵی جێی سەرنج و سەرسووڕهێنەر بۆ خەڵكی سنەە ئەمەیە كە سەرەڕای سكاڵای دوا بە دوای خەڵك بۆ كەڵانتەری و ناوەندە قەزاییەكان، ئەو دامەزراوە حكوومەتییانە لە پێوەندی ئەو مەسەلەیە هیچ هەوڵێكیان نەداوە و بە بەرچاوی هێزەكانی پۆلیسەوە، ئەو كەسانە ئەمنیەت و ئاسایشیان لە هاووڵاتییانی سنەوە زەوت كردووە.
لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە گۆڕێ، ئاخۆ ئەگەر هاووڵاتییانی مەدەنی بە نیسبەت بارودۆخی رۆژنامەنووس، یان چالاكێكی مافی مرۆ دەستیان بدایەتە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی هێورانە، دیسان هەڵسوكەوتی پۆلیس هەر بەم چەشنە دەبوو.
كەمتەرخەمی و پشت گوێ خستنی ناوەندە قەزاییەكان و پۆلیسی حكوومەت لە شاری سنە لە بەرامبەر رەفتاری توندوتیژانەی ئەو كەسانە، بەرەبەرە گومانی سیستماتیك بوونی ئەو كردەوانەی لەلایەن حكوومەتەوە بۆ خەڵكی سنە رەواندۆتەوە و كردوویەتە راستییەك.
بەپێی یاسا هەر بەڕێوەبەرێكی یاسا و هێزی پۆلیس و بەتایبەت لە شوێنە گشتییەكان، كردەوەیەكی تاوانبارانە ببینێ، بەبێ هیچ مەرج و رێووشێنێك ئەركی سەرشانیەتی لە بەرامبەریدا دژكردەوە بنوێنێ، بەڵام لەم پێوەندییەدا مەئموورێكی پۆلیس بە هەواڵنێری كوردای وتووە: \"ئێمە ئاگامان لە سكاڵا و شكایەتەكانی خەڵك هەیە و تەنانەت لەناو شەقامەكانیش ئێخەمان دەگرن، بەڵام لە پێوەندی لەگەڵ ئەو كردەوانە هیچ بڕیارێكمان پێنەدراوە و پێیان راگەیاندووین كە ئەگەر بێت و خۆتانی تێوەر دەن، بەرپرسیاێتیی گیانتان لە ئەستۆی خۆتانە، هەر بۆیە ئێمەش هیچ كارێك ناكەین\".
هەواڵنێری كوردپا لە كۆتایی راپۆرتەكەی خۆیدا نووسیویە، شەقامەكانی \"شەشەمی رێبەندان، ئابیدەر، فیردەوسی، مەیدانی ئیقباڵ\" ئەو شوێنانەن كە شمشێر و چاقۆكێشان كردوویانەتە مەیدانی تەراتێنی خۆیان و ئازاری خەڵك دەدەن.
ئاخۆ ئەم بارودۆخە هەتا كەی درێژەی دەبێت؟