هەڵبەستوانی \"شارەکەم سنە\" ئەسپەردەی خاک کرا / وێنــــه + وتووێــژ
14:12 - 24 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: مامۆستا مەحیەدین حەقشناس شاعیر و هەڵبەستوانی کورد و ئەستێرەی ئاسمانی ئەدەب و فۆلکلۆری کوردی لە شاری سنە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ مامۆستا حەقشناس ئافڕێنەری بەرهەمی \"شارەکەم سنە\" کە توانی چاند و کەلەپووری کوردەواری بە تایبەت شاری سنە بە شێوەی هەڵبەست بئافڕێنێ، لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی \"بەهەشتی محەممەدی\" ئەسپەردەی خاک کرا.
ئەو سەرنووسەرەی گۆڤاری ژیوار، مامۆستا حەقشناسی وەکوو خەمخۆرێکی زمان و ئەدەبی کوردی لە قەڵەم دا و رایگەیاند؛ \"ئەو هەمیشە خەریکی خوێندنەوە لەسەر مێژوو و فۆلکلۆری کوردی بوو، کە توانی لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی بکات و سەرئەنجام توانی مێژووی ژیانی کۆمەڵاێەتی کوردستان لە قاڵبی هەڵبەستدا کۆ بکاتەوە و لە پەرتووکی \"شارەکەم سنە \"دا تۆماری بکات.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، \"شارەکەم سنە وەکوو ناسنامەی شاری سنە ئەناسرێت کە هەتا ئێستا دەیان جار دووبارە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و چەندین جار وەک بەرهەمی نموونەی ئەدەبی خەڵات کراوە، بۆیە بەهەق شیاوی ئەوەیە زیاتر رێزی لێ بگیرێ و بناسرێت\".
عیبادی گوتیشی مامۆستا ژیاننامەی خۆی نووسیوەتەوە و بڕیارە بە مەبەستی زیاتر ناسرانی مامۆستا و رێزگرتن لە کار و ماندووبوونەکەی، لە قاڵبی سیدی و کاسێتدا بڵاو بێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ مامۆستا حەقشناس ئافڕێنەری بەرهەمی \"شارەکەم سنە\" کە توانی چاند و کەلەپووری کوردەواری بە تایبەت شاری سنە بە شێوەی هەڵبەست بئافڕێنێ، لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی \"بەهەشتی محەممەدی\" ئەسپەردەی خاک کرا.
ئیرەج عیبادی شاعیر و وەرگێڕی خەڵکی شاری سنە
ئیرەج عیبادی شاعیر و وەرگێڕی خەڵکی شاری سنە سەبارەت بە گرینگیی بەرهەمی شارەکەم سنە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، \"مامۆستا لەم بەرهەمەدا باسی داب و نەریت، کەسایەتییە ناودارەکان، بینا کۆنەکان و بەتایبەت مێژووی سنە دەکات وئەمەش وای کردووە ئەو شتانەی کە لەنێو خەڵکدا نەماون، لە قاڵبی ئەو بەرهەمەدا بە زیندوویی بمێننەوە\".ئەو سەرنووسەرەی گۆڤاری ژیوار، مامۆستا حەقشناسی وەکوو خەمخۆرێکی زمان و ئەدەبی کوردی لە قەڵەم دا و رایگەیاند؛ \"ئەو هەمیشە خەریکی خوێندنەوە لەسەر مێژوو و فۆلکلۆری کوردی بوو، کە توانی لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی بکات و سەرئەنجام توانی مێژووی ژیانی کۆمەڵاێەتی کوردستان لە قاڵبی هەڵبەستدا کۆ بکاتەوە و لە پەرتووکی \"شارەکەم سنە \"دا تۆماری بکات.