هەڵاواردنەكان رەوشی ئابووریی خەڵكی "پۆلدەشت"یان بەرەو خراپی بردووە
19:30 - 29 سەرماوەز 2711
كوردپا: بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییانی كورد لە شاری \"پۆلدەشت\"ی سەر بە ئازەربایجانی رۆژئاوا بەهۆی سیاسەتی نادرووست و هەڵاواردنەكانی حكوومەت، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی دەڕوات.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، خەڵكی شاری پۆلدەشت بەهۆی نەبوونی دەرەتانی كار و سیاسەتی هەڵەی ئابووری و هەڵاواردنەكان لەلایەن دەوڵەتەوە روویان كردۆتەوە شارەكانی دیكەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا.
هەواڵنێرمان لە زاری هاووڵاتییەكی ئەو شارەوە رایگەیاند، هەتا ئێستا لەبەر بێ دەرەتانی و نەبوونی كار چەندین جار سەردانی شارەكانی دیكەی ئێران وەكوو تارانم كردووە و لەوێش كار نەبووە و بە ناچاری ئێستا لە پۆلدەشت دەست فرۆشیم كردۆتە پیشە.
هاووڵاتییەكی دیكە كە دەرچووی زانكۆشە بەم چەشنە بۆ هەواڵنێری كوردپا دوا، بۆ چەندین جار سەردانی ئیدارەكانی پارێزگای \"ورمێ\"م كردووە بەڵام نەمتوانیوە كار بدۆزمەوە و ئێستاش لەسەر شۆستە و شەقامەكان سەرقاڵی دەست فرۆشیم.
بەوتەی ئەو هاووڵاتییە، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە سیاسەتی هەڵاواردن لە ئێدارە دەوڵەتییەكاندا پێش بە كار كردنی لاوانی كورد دەگرێت.
ئەو هاووڵاتییە پۆلدەشتیە وتیشی، زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەرچووی زانكۆن بە ناچاری پێشەیەكی دیكەیان هەڵبژاردووە و بەشێكیشیان سەرقاڵی كوڵبەریی سەر سنوورن.